تەندروستی
ئێران ده‌رمانى شێرپه‌نجه‌ى به‌رهه‌مهێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی لیژنه‌ى تەندروستیی و دەرمانی په‌رله‌مانى ئێران رایگه‌یاند، لە بەرهەم‌هێنانی دەرمانێکی شێرپەنجە لە لایەن زانایانی ئێرانی نزیكین، ده‌شڵێات، پێشتر تەنیا لە ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل بەرهەم دەهات.
سەلمان ئیسحاقی، وتەبێژی لیژنه‌ى تەندروستیی و دەرمان له په‌رله‌مانى ئێران رایگه‌یاند "خەڵکی دەبێ بە کردەوە ئاسوده‌بکرێن کە سنەپ باک زیانێکی ئەوتۆ بە ئابووری و مەعاش و ته‌ندروستیی و ئاسایشیان ناگەیێنێت، نەک بە قسە و ئەوە کاری ئێمە دژوارتر دەکات، چونکە ئاساییە خەڵکی لەوبارەیەوە نیگەران بێت و کەس بۆی نییە خەڵکی لۆمە بکات".
وتیشى "دەرفەتێکی لەبار بۆ شاره‌زیان و زانایانی ئێرانی لە بواری دەرماندا ڕەخساوە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بە هەوڵی زانایان و شاره‌زیانى ئێرانی لە داهاتوویەکی نزیکدا دەرمانێک به‌رهه‌مدێت کە تا ئێستا تەنیا لە لایەن ئیسرائیل و ئەمه‌ریکاوە بەرهەمدەهات و ئەویش دەرمانێکە لە بواری شێرپەنجەدا، ئێستا له لایه‌ن ئێرانییەوە بەرهەم هاتووە".
ع
بیروڕا



