کوردستانی

گرفتی ئاو لەسنووری گەرمیان چارەسەر دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرفتی ئاو لەسنووری گەرمیان چارەسەر دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشرایکرد پاش بەدواداچوون و هەوڵە بەردەوامەکانی ( پۆندی گوندی چوارکڵاو ) لە ناحیەی قورەتووی سنووری ئیدارەی گەرمیان دروست دەکرێت.

سروە محەمەد رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "پۆندەکە لەسەر  ئەرکی حکومەتی هەرێم کوردستان دروست دەکرێت کە بڕی (673 ملیۆن و 646 هەزار دینار)ی بۆ تەرخانکراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەتەواو کردنی ئەم ( پۆندە )، گوندی چوارکڵاو لە ناحیەی قورەتوو لەرووی ئاودێری و کشتوکاڵەوە دەچێتە قۆناغێکی پێشکەوتووەوە و گرفتی ئاو لە سنوورەکە چارەسەر دەکات".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan