کوردستانی
فازیل بەشارەتی: یەکێتی بەنیازی رێککەوتن نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا
ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی پارتی ئاشکرایکرد هەفتەی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات و ئەمەش دەبێتەهۆی خاوبوونەوەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.
فازیل بەشارەتی، ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی پارتی رایگەیاند "ئەگەر لایەنەکانی هەرێمی کوردستان چارەنووسی خۆیان بدەنە دەست مەسعود بارزانی، هیچیان زەرەرمەند نابن، بەڵام نایکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەوەی میللەتی کورد لە یەکێتی و پارتی قبوڵ دەکات لە هیچ شوێنێکی جیهان نییە، سەرەڕای بوونی هەموو قەیرانەکان (ئابووری، سیاسی، ئەمنی) لە هەرێمی کوردستان هەیە، هێشتا یەکێتی و پارتی لەسەر وەزارەتێک پێکهێنانی حکومەت دوادەخەن و دڵی میللەت دەڕەنجێنن و ئەو هەموو خوێن و قوربانییە لەبەرچاوناگرن".
ئەوەشی خستەڕوو "دەبێت یەکێتی لەپێناو پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم، بەشێک لە داواکارییەکانی خۆی بکشێنێتەوە، چونکە جێگری سەرۆک وەزیران لای ئەوانەو بۆ یەکێتی رۆڵی سەرۆک وەزیران دەگێڕێت، بۆ ئەوەی ئەم هەرێمە بگاتە کەناری ئارامی بەڵام دیارە ئەم نیازەیان نییە".
ب ح

بیروڕا