کوردستانی

دوو تۆمەتباری بە رەگەز عەرەب دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو تۆمەتباری بە رەگەز عەرەب دەستگیرکران
مەودا میدیا-

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە بەتۆمەتی دزیکردن لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون.

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند "دوو تۆمەتباری بە رەگەز عەرەبیان بەناوەکانی  ‌(م. ح. ر) تەمەن 17 ساڵ و (ا. و. ع)  تەمەن14 ساڵ كە سندوقی خێری مزگەوتێکیان دزیوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تۆمەتباران کامێرای چاودێری مزگەوتەکەیان لەکارخستووە بۆئەوەی دەرنەکەون، بەڵام لەماوەیەکی کەمدا توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە بەبڕیاری دادوەر دەستگیرکران".

ئەوەشی خستەڕوو "تۆمەتباران پێشینەی تاوانی تریان هەیە و لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بەبڕیاری دادوەری لێکڵۆڵینەوە راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan