کوردستانی

هەرێم و بەغدا لەسەر یاسای خانەنشینیی پێشمەرگە رێككەوتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێم و بەغدا لەسەر یاسای خانەنشینیی پێشمەرگە رێككەوتن
مەودا میدیا-

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە ئاشکرایکرد حكومەتی هەرێم و بەغدا  لەسەر جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عیراق بۆ ئەو پێشمەرگانەی لەساڵی 2025ەوە خانەنشین دەبن گەیشتوونەتە رێككەوتن.

فەتحوڵڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە رایگەیاند "وەفدێكی هەرێم كە لەنوێنەرانی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و هێزەكانی 70 و 80 پێكهاتبوو، سەردانی بەغدایان كردووە و پێداگرییان لەسەر جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 38ی ساڵی 2007ی تایبەت بەپێشمەرگە كردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەغدا پێی رایگەیاندوون كە یاسای ژمارە 9ی فیدراڵی هەموو یاساكانی تری هەڵوەشاندووەتەوە، بۆیە بڕیاردرا ئەو كەسانەی لەسەرەتای ساڵی 2025ەوە خانەنشین دەبن، بەپێی یاسای خانەنشین بكرێن".

ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی ئەوەی یاسای یەکگرتووی فیدراڵی دەرماڵەكانی مەترسی، هاوسەرگیری و منداڵی تێدا نییە، مووچەی نزیكەی 20 هەزار پلەداری خانەنشینی پێشمەرگە (لە پلەی رائیدەوە تا فەریق) لەنێوان 500 هەزار دینار تا نزیكەی دوو ملیۆن دینار كەمدەبێتەوە".

باسی لەوەشکرد "ئەو خانەنشینانەی مووچەیان كەمدەكات ژمارەیان نزیكەی پێنج هەزار كەس دەبێت و كومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر داهاتی ناوخۆ قەرەبووی ئەو خانەنشینانە دەكاتەوە كە مووچەكانیان كەمدەبێتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan