کوردستانی
سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشکرایکرد بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لەگوندی ساڵح ئاغای ناحیەی قۆرەتوو لەگەرمیان ( سێ )بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە.
دەزگای ئاسایشی رایگەیاند "بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە و دەستیشیان بەسەر بڕی (نۆ)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری حەشیش و (45)دەمانچەی بێمۆڵەت و (92)دەنک حەبی(میثادۆن)کە بازرگانان ئامانجیان ساغکردنەوەی بوو لەهەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".
ب ح

بیروڕا