کوردستانی
سوپاى سوریا له حه‌له‌ب جێگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى سوری به بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌ند وێنەیه‌ك باس لە جێگیرکردنی هێزەکانی دیمەشق له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى شارى حه‌له‌بى رۆژئاواى كوردستان ده‌كه‌ن.
ئاژانسى هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه "هێزه‌كانى سوریا له چه‌ندن گه‌ڕه‌كى شارى حه‌له‌بى رۆژئاواى كوردستان جێگیركراون له‌وانه گەڕەکە كوردنشینه‌كانى وەک ئەشرەفیە و لیرمۆن".
باس له‌وه‌شكراوه "هێزەکانی دیمه‌شق به خۆڵ سه‌نگه‌ریان دروستكردووه لە سەر ڕێگەکان و ناوچە مەدەنی و ناوەندە ستراتیژییەکانیشیان بۆ ئامانجی سەربازی بەکار هێناوە".
هه‌روه‌ها "له پارکی تارق بێن زیاد لە گەڕەکی ئەشرەفیە، بنکەی سەربازیان کردوه‌تەوە و هاوکات ژماره‌یه‌ک لەو هێزانە لە ناو پارک و لای نەخۆشخانەی فەرەنسییەکانی حەلەب جێگر کراون".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له مانگى ئادارى ئه‌مساڵ، هه‌ر یه‌كه له مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و ئه‌حمه‌د شه‌رعى، سه‌رۆكى كاتى سوریا رێككه‌وتنیان ئه‌نجامدا له‌و چوارچێوه‌یه‌كدا به‌شێك له رێككه‌وتنه‌كه په‌یوه‌ندیی به ناوچه كوردنشینه‌كانه‌وه بوو بۆ به‌ڕێوه‌بردن.
ع
بیروڕا



