کوردستانی
ئه‌مشه‌و بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 12ى شه‌و، به‌پێى بڕیار و مه‌رجه‌كانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق، بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات و زیاتر له یه‌ك مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
جومانه غه‌لای، وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كۆمسیۆن له شار‌و ناوه‌نده‌كانى ده‌ره‌وه به وردى چاودێرى پرۆسه‌كه ده‌كات و سه‌رپێچییه‌كان تۆمارده‌كرێن كه له لایه‌ن كاندیده‌كان و قه‌واره‌كانه‌وه ئه‌نجامده‌درێن".
وتیشى "هه‌ر كاندید و لایه‌نێك پابه‌ندنه‌بێت، غه‌رامه ده‌كرێت، پێشتریش هه‌مووان ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌وه‌ى كه نابێت ریكلام له چه‌ندین شوێن بكه‌ن له‌وانه شوێنه گشتییه‌كان و هه‌ندێك شوێنى تر".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئێمه ده‌زانین به‌شێكى كاندیده‌كان پابه‌ندى ئه‌مه نابن و لایه‌نه‌كانیش به هه‌مان شێوه، بۆیه سه‌رپێچییه‌كان تۆمارده‌كرێن و غه‌رامه ده‌كرێن".
ع
بیروڕا



