کوردستانی
به زه‌ڕه‌بین ئاگری كرده‌وه و 20 دۆنم زه‌وی سوتا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند، كه‌سێك به زه‌ڕه‌بین ئاگریان كردووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان دۆنم زه‌وى سوتاوه.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه "بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە (دۆڵی دوکانیان ) لە سنورى ناحییەی عەربەت. 20 دۆنم پوشوپاوان لەگەڵ 1000 داری سروشتی سوتاون".
باس له‌وه‌شكراوه "هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دانانی زەڕەبین بووه و بەدواداچوون بەردەوامەو بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباری ڕوداوەکە دەرچووه".
له ماوه‌ى هاوینى ئه‌مساڵ، له سنورى شارى سلێمانى و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى، به‌هۆى كه‌وتنه‌وى ئاگر، سه‌دان هه‌زار دۆنم زه‌وى و به ده‌یان هه‌زار دارى سروشتى و پوش و پاوان سوتاوه.
ع
بیروڕا



