کوردستانی
هاتوچۆی هەولێر هۆشداریی دەداتە کاندیدەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەولێر سەبارەت بە دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاڕاستەی لیست و کاندیدەکان دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "داوا دەکەن وێنە و پۆستەری کاندیدەکان بە ستوونەکانی ترافیک لایت و هێماکانی هاتووچۆ هەڵنەواسن ".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پۆستەرە گەورەکان بەباشی بچەسپێنن بۆ ئەوەی بەهۆی رەشە باوە بەرنەبنەوە و زیان بە ئۆتۆمبێل و بەکارهێنەرانی شەقام نەگەیەنن وە هەروەها جامی ئۆتۆمبێل و ژمارەی تابلۆ دانەپۆشن بە ئاڵا و لۆگۆ و وێنەی بەربژێرەکان".
ئەوەشی خستەڕوو "داوا لە بانگەشەکاران دەکەن لە دواوەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر سەرنەکەون و جەستەیان لە جام و سلایدی ئۆتۆمبێلەکان نەهێننەدەرەوە ، رێگاو شەقامەگشتییەکان نەگرن لەپێناو و دروست نەبوونی جەنجاڵی هاتوچۆ و پاراستن و سەلامەتی گیانیان".
ب ح

بیروڕا