کوردستانی
پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کەشی سەقامیگرو بێ بارانی درێژەی دەبێت و پلە کانی گەرماش لە رۆژی شەممە بەدواوە روو لە بەرز بوونەوە دەکەنەوە لەسەرجەم ناوچەکان.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی هاتنە خوارەوەو جێگیر بوونی سیستمێکی پەستانی بەرزی سیبری روسی بۆ سەر ناوچەکانی هەرێم کە دەبێتە رەخساندنی زیاتری کەشی سەقامگیر و قەتیسبوونی تاڕادەیەک گەرما و بەوهۆیەوە پلە کانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان روو لەبەرزبوونەوە دەکەنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رۆژی شەممەی داهاتوو تاوەکو چوارشەممه بەڕێژەی (3 تاوەکو 4) پلەی سیلیزی هەروەها لە ماوەی جێگیربوونی ئەم پەستان بەرزە خێرایی با بەزۆری ناچالاک دەبێ خێرایی باش لەو مەودایەدا کە هەشبێت بەگشتیی لەسەرخۆ دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "سیستمی پەستان بەرزەکە بەپێی گۆڕانکاریی ئێستا ئەگەر هەیە بۆ ماوەیەی نزیک هەفتەیەک یان زیاتر درێژەی هەبێت دواتر نزمە پەستانێکی دەریای ناوەڕاست لە ئارادایه و ئەگەری هەیە حاڵەتی بارانی لێکەوێتەوە".
ب ح

بیروڕا