کوردستانی

فەرهاد تۆفیق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرهاد تۆفیق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد زمانی کوردی بابەتێکی نەتەوەییە و دیدگایەکی ستراتیژییە بۆ ئەوان کە پێویستە تاوەکو ئەوکاتەی لەچوارچێوەی عیراقدان بە دیدێک و رووخسارێکی کوردانە قبوڵبکرێن.

د.فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پرسی زمانی کوردی هاوتای زمانی عەرەبی زمانی فەرمییە لە سەرتاسەریی عیراقدا و پێویستە هەموو نوێنەرێکی کورد لە پەرلەمانی عیراق بە زمانی کوردی قسە بکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عیراق لە رابردوودا مومارەسەی ئەم مافەی خۆیان نەکردووە و پێشێلی دەستووریان کردووە، لە کاتێکدا دەستوور رێگەی پێداوە کە ئیدارەی پەرلەمانی عیراق وەرگێڕی راستەخۆ بۆ نوێنەرە کوردەکان دابنێت".

ئەوەشی خستەڕوو "محەمەدی حاجی مەحمود ئەوکاتەی ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی حکوم بووە لە عیراق تەنها کەس بووە بە کوردی گفتوگۆی کردووە، ئەوانەشی کە بە عەرەبی قسە دەکەن هەستی خۆ بەکەمزانینیان تێدایە و ئەم پرسە بۆ پارتی سۆسیال دیموکرات بابەتێکی ستراتیژیی و نەتەوەییە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan