عیراقی

عیراق.. زیاتر لە هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق.. زیاتر لە هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا
مەودا میدیا-
 
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 1554 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 61 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ بیست و چوار هەزار و 254 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 1554 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 61 حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە و 908 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، بیست و چوار هەزار و 254 کەس تووشبوون و 10 هەزار و 770 کەس چاکبوونەتەوە و 773 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان