کوردستانی

هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ده‌رباره‌ی گرژییه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ده‌رباره‌ی گرژییه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا
مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت قاسم سوله‌یمانی بۆ ئێران كاریزمابوو، نه‌مانی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ بۆ ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌وڵاتانی دراوسێی دروست ده‌كات، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات ئه‌وان په‌یوه‌ندییان نیه‌ به‌ هاوكێشه‌ جیهانییه‌كانه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆن له‌ خه‌باتكردن و بڕیاردان.

كاكۆ عه‌لیار، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران به‌مه‌ودا میدیای راگه‌یاند" ئه‌وه‌ راسته‌ ئه‌و كاتانه‌ی ئێران فشاری زیاتری له‌سه‌ربێت به‌سودی ئێمه‌یه‌ به‌ڵام هه‌ر بارودۆخێك بێته‌ پێشه‌وه‌ گۆڕانكاری له‌ كاری ئێمه‌دا ناكات چونكه‌ ئێمه‌ سه‌ربه‌خۆین له‌ خه‌بات و بڕیاردان و زۆر په‌یوه‌ندیمان نیه‌ به‌ هاوكێشه‌ جیهانییه‌كانه‌وه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران وتی" ده‌ست تێوه‌ردانی ئێران له‌ كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دراوسێی به‌شێكه‌ له‌ سیاسه‌تی نه‌گۆڕی ئێران به‌ درێژایی 40 ساڵی رابردوو بۆیه‌ دوای قاسم سوله‌یمانیش هه‌ر درێژه‌ی پێده‌دات به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی كه‌سێكی كاریزمابوو كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێران بۆیه‌ به‌نه‌مانی قاسم سوله‌یمانی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ بۆ ئێران دروست بووه‌".
Qaiwan
Qaiwan