کوردستانی

سێ گەنج گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ گەنج گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ گەنج گیانیان لەدەستدا و گەنجێکی دیکەش بریندار بوو.

رێژەن بورهان، بەڕێوبەری هاتووچۆی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمرۆ کاتژمێر 7:00 لەسەر رێگەی دەبەندیخا-وارماوە لە نزیک گوندی چنارە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW) وەرگەڕاوە، کە چوار سەرنشینی تێدا بووە و بەهۆیەوە سیانیان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەشیان بریندار بووە".

بەڕێوبەری هاتووچۆی دەربەندیخان وتیشی "ئەو گەنجەی بریندارە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە، هەروەها هێڵکاری بۆ شوێنی رووداوەکە کراوە".

سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە ئەوەشی خستەڕوو "هۆکارەکەی بۆ خێرایی لێخوڕین دەگەڕێتەوە و هیچ بەرکەوتن و رووبەڕوو بوونەوەیەک رووینەداوە".

رێژەن بورهان ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئەو گەنجانە روون نەبووەتەوە، بەڵام پێدەچێت دانیشتووی خانەقین بن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان