وەرزش

ئه‌شره‌ف حه‌کیمی چۆن باسی میسی ده‌کات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌شره‌ف حه‌کیمی چۆن باسی میسی ده‌کات
مه‌ودا میدیا– سه‌باح خدر 

له‌گه‌ڕی پێنجه‌می چامپیونسلیگدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ میوانداری یانه‌ی بوروسیادورتموندی کرد.

به‌رشه‌لۆنه‌ توانی به‌ لێهاتووی میسی و سواریز و گریزمان به‌ ئه‌نجامی ( 3 – 1 ) گۆڵ سه‌رکه‌وتن تۆماربکه‌ن.

دوای یارییه‌که‌ش ئه‌شره‌ف حه‌کیمی یاریزانی یانه‌ی بوروسیادورتم

وند بۆ رۆژنامه‌ی مۆند دیپۆرتیڤۆ به‌م شێوه‌یه‌ باسی میسی و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌کات .

حه‌کیمی :زۆر قورسه‌ ئه‌گه‌ر بتوانیت میسی له‌ یاریگادا رابگریت چونکه‌ ئه‌و یاریزانێکی زۆر به‌ توانا و لێهاتوه‌.

حه‌کیمی :زۆر هه‌وڵماندا بۆ یه‌کسان کردنه‌وه‌ی یارییه‌که‌ ، به‌ڵام بێ سوود بوو چونکه‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ زۆر به‌هێزبوون .

حه‌کیمی :ئێمه‌ که‌وتینه‌ ناو کۆمه‌ڵه‌یه‌کی به‌هێزه‌ بۆیه‌ له‌ ئێستادا سه‌رکه‌وتنمان بۆ قۆناغی 16 زۆر قورسه‌.

Qaiwan
Qaiwan