وەرزش

ئۆزێل رووبەڕووی سوپەر لیگ دەوەستێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆزێل رووبەڕووی سوپەر لیگ دەوەستێتەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

مەسعود ئوزیلی یاریزانی پێشوی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و ئێستای یانەی فەنەر باخچەی تورکی هێرش دەکاتە سەر پڕۆژی سوپەر لیگی ئەوروپا و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە خەونی یاریزانان ئەوەیە لە تەمەنێکی کەمەوە لە چامپیونسلیگدا یاری بکات.

ئۆزیل لە تویتێکدا باسی لەوە کردووە :کە منداڵان بە خەونی بردنەوەی مۆندیال و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەژین نەک خولێکی تر.

ئۆزێل ئەوەشی خستۆتەڕوو :تێگەیشتن لە تۆپی پێ و هاندەرانی زۆر قورسە لە ئێستادا، بۆیە وا باشترە لە ساڵێکدا جارێک یان دووجار خولی گەورە و بەهێز هەبێت نەک زیاتر.

لە ئێستادا پڕۆژەی خولی سوپەر لیگ پەسەند کراوە و 12 یانەی گەورەی خولەکانی ئیسپانیا و ئیتالیا و ئینگلتەرا ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ بەشداریکردن لەو پاڵەوانێتیەدا.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن