وەرزش

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و راسپاردەی نوێی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و راسپاردەی نوێی دەرکرد
مەودا میدیا- سەباح خضر 

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپاردەی نوێی دەرکرد.

 دووشەممە  2021/5/24  به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌رکرد

١- بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ یاریزانانی بەشداربووی ئەم وەرزەی خولی نایابی تازەپێگەیشتووان بڕیاردرا : 
أ- یانەکانی پلە ( دوو ) 
ب- یانە بەشداربووەکانی خولی نایابی لاوان
ج- یانە بەشداربووەکانی خولی جامی لاوانی کوردستان 
ھەر یانەیەک مافی زیادکردنی ( 3 ) سێ یاریزانی ھەیە لە یاریزانە بەشداربووەکانی خولی تازەپێگەیشتووانی نایابی کوردستان ، بەمەرجێک مافی دەستبەردابوونی ( استغناء ) یانەکەی ھەبێت .

٢- یاریزانانی خولی نایابی لاوان پێویستە دانیشتووی ھەمان شار بن ، جگە لەو یاریزانانەی کە قوتابین یاخود ئەرکیان لە شارێکیترە ، ئەویش پێویستە بیسەلمێنێت بە نوسراوێکی فەرمی کە لەو شارە جێگیرە . 

٣- ڕێگەدان بە یاریزانان ( سەرکەوت سوار ) بە یاریکردن وەکو یاریزانی ناوەوەی ھەرێمی کوردستان .

٤- ھاوکاری بەڕێز ( گۆران مەولود ) قوتابی دکتۆرا لە زانکۆی کۆیە ، لە ئەنجامدانی نامەی دکتۆرا .

٥- پێداچوونەوە بە ئەرکی ناوبژیوانی لەسەر داوای ناوبژیوانان .

٦- داوا لە سەرجەم یانەکانی بەشداربوو لە خولی پلە ( یەک ) ی فوتساڵی کچان دەکەین ، بە نوسراوێکی فەرمی بەشداریکردنیان دووپاتبکەنەوە 
دواکاتیش بۆ گەیاندنی نوسراوی فەرمی 2021/6/10 دەبێت .

٧- لە خولی فوتساڵی پلە ( یەک ) تەنھا ( یەک ) یاریزانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان دەتوانێ بەشدار بێت .

٨- ڕاسپاردنی جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ بۆ سەرپەرشتی لێژنەی ھەڵسەنگاندن ، بۆ دانانی سەرپەرشتیارانی ھەڵسەنگاندنی ناوبژیوانانی خولی پلە ( دوو ) .
 ئەرسەلان قادر ، سیروان سەلمان ، سەبھان ئەحمەد ، لەبیب حەبیب ، کوردستان زاھیر ، عەبدوڵڵا عابد ، عومەر عوسمان ، عەباس عەلی .

٩- یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ستایشی ڕۆڵی بەرچاوی ھاندەران و ئاستی بەرپرسیارەتی کارگێڕی یانە بەشداربووەکانی خولی پلە ( دوو ) ماندووبوونی پیاوانی ( پۆلیس و ئاسایش و تەندروستی ) دەکات ، لەبەرامبەر ئەو وێنە جوان و نمونەییەی لەگەڕی ( یەکەم ) ی خولی پلە ( دوو ) نیشانیاندا ، ھیوادارین بۆ زیاتر جوانکردنی سیمای وەرزشی کوردستان ھەمووان بەردەوامبن لەسەر ئەم کارە جوانانە . ھەروەھا ڕاگەیاندنکارانی خۆشەویست تەواوکەری کارە جوانەکان بوون ، بۆیە سوپاسیان دەکەین و ماندووبوونیان بەرز و پیرۆز دەنرخێنین .
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن