وەرزش
دیل پیرۆ پاڵەوانی یۆرۆ دەست نیشان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
گەورە ئەستێرەی ئیتالی و یاریزانی پێشووی یانەی یۆڤانتوس پاڵەوانی یۆرۆی ساڵی 2020 دەست نیشان دەکات.
لە لێدوانێکیدا دیل پیرۆ بۆ پێگەی فوتبوڵی ئیتالی ناوی ئەو هەڵبژاردەیە دەست نیشان دەکات کە دەتوانێت ئەو نازناوە بەدەست بهێنێت.
دیل پیرۆ ئەوە دەخاتەڕوو :هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە تواناییدایە ببێتە پاڵەوان، چونکە هیچ هەڵبژاردەیەک وەکو ئەوان بەهێز نین لە ئێستادا.
پاڵەوانێتی یۆرۆی ساڵی 2020 بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواخرا، بەڵام رۆژی 11ی ئەم مانگە وا بڕیارە ئەو پاڵەوانێتیە دەست پێبکات.
یاری دەستپێکی ئەو پاڵەوانێتیەش لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی تورکیا و ئیتالیادا دەبێت.
هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە ئێستادا یەکێکە لە هەڵبژاردە بەهێزەکانی جیهان و خاوەنی چەندین ئەستێرەی گەورەیە، بە تایبەتی دوای گەڕانەوەی کەریم بەنزیمای هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید.