وەرزش
برایسوایت سکاڵا لەسەر یانەکەی تۆمار دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
مارتن برایسوایت رەتیدەکاتەوە کە لەم هاوینەدا یانەی بەرشەلۆنە بەجێبهێڵێت، هەرچەندە یانەکە پێویستی بە پارەیە و بۆ ئەو مەبەستەش ئەو یاریزانە لەو لیستەدایە کە یانە کەتەلۆنیەکەدا دەیەوێت بیفرۆشێت.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەوەی خستۆتەڕوو :نرخی برایسوایت لە دوای یارییەکانی یۆرۆ بەرز بۆتەوە، بە تایبەتی دوای ئەوەی هەڵبژاردەی دانیمارک گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
برایسوایت هەتا ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەدا هەیە، بەڵام یانەی ویستهام دەیەوێت ئەو یاریزانە پەلکێش بکات لەگەڵ ئەوەی هیچ بۆندێکی فەڕمی پێشکەش بکات.
هەمان رۆژنامە ئەوەشی درکاندووە، ئەگەر بێت و بەرشەلۆنە سەرکەوتوو نەبێت لە لە دۆزینەوەی رێگا چارەیەک بۆ فرۆشتنی برایسوایت ئەوا کۆمانی راهێنەر تووشی گیروگرفت نابێت، چونکە ئەو یاریزانە رۆڵی خۆی لە یانەکەدا بەباشی دەزانێت.