د. عادل باخەوان
سەرۆك ماکرۆن بۆ سەردانی هەولێر دەکات؟
سەرەتای هەفتەی داهاتوو رووداوێکی دیپلۆماسی گەورە لە عیراقدا بەڕێوەدەچێت و کۆنفرانسێکی جیهانی لە بەغدا لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سازدەدرێت و لە کات و شوێنی دیکەدا دەگەڕێمەوە سەر چۆنیەتی ئامادەکردنی ئەم کۆنفرانسە و دەرەنجامە چاوەڕوانکراوەکانی. ئەوەی لەم کورتە نووسینەمدا دەمەوێ بەخێرایی ئاماژەی پێبدەم، هۆکار و ماناکانی سەردانی سەرۆك ماکرۆنە بۆ هەرێمی کوردستان و لەم خاڵانەی خوارەوەدا کورتیان دەکەمەوە:
یەك: هەرێمی کوردستان پێگەیەکی ستراتیژی لە سیاسەتی ئیدارەی ئێستای ئیمانوێل ماکرۆندا هەیە و بوونی فەرەنسا لە کوردستان تەنها پەیوەندی بە سۆز و دۆستایەتییەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بەو رەهەندە ستراتیژییەوە هەیە.
دوو: پاش ئامادەیی هێزە سەربازییە ئەمەریکییەکان، ئامادەیی هێزی سەربازیی فەرەنسی لە کوردستاندا، هەم لە رووی چۆنایەتی و هەم لە رووی چەندایەتییەوە، لە پێشی پێشەوەی هەموو وڵاتانی دیکەوەیە.
سێ: خاکی هەرێمی کورستان ئەو ناوچەیەیە کە فەرەنسا بە کوردستانی سووریاوە دەبەستێتەوە و کۆی یارمەتییە سەربازی و دیپلۆماسی و ئابوورییەکانی فەرەنسا بۆ کوردستانی سووریا بە هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت.
چوار: دۆسییەی تیرۆریزم و گەڕانەوەی داعش یەکێکە لە مۆتەکەکانی کۆماری فەرەنسی و سەرۆك ماکرۆن پێیوایە کە کورد لە سووریا و عیراقدا شەریکی یەکەمی جەنگن دژ بە تیرۆریزمی داعش.
پێنج: سەرۆك ماکرۆن سەر بەو نەوە دیپلۆماتکارە فەرەنسیانەیە کە باوەڕی تەواویان بەوە هەیە کە بیناکردنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ بەبێ کورد سەرناگرێت و خەونبینین بە رۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی سەقامگیرەوە بەبێ چارەسەرکرنی کێشەی کورد و فەلەستین بەشێکە لە موستەحیل.
شەش: هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری هەرێمی کوردستان یەکێکی دیکەیە لەو مەلەفانەی کە دیپلۆماسیەتی فەرەنسی رووبەڕووی گومان و پرسیاری بەردەوام کردووەتەوە و فەرەنسا بەلایەوە زۆر گرنگە کە سنوورێك بۆ تورکیا دابنرێت.
حەوت: لەو دۆزەخەی کە لە عیراقدا تاودراوە، فەرەنسا پێیوایە کە هەرێمی کوردستان، سەرەڕای هەموو قەیرانەکانی، ئارامترین ناوچەیە بۆ ئەوەی لێیەوە کۆمپانیا فەرەنسییەکان کاری وەبەرهێنان بکەن و گەر پێویستبوو لە هەرێمەوە بەرەو ناوچەکانی دیکەی عیراق بڕۆن.
هەشت: لە ساتەوەختی کاڵبوونەوەی خوازراوی رۆڵی ئەمەریکی لە عیراقدا، سەرۆك ماکرۆن دەخوازێت کە کۆماری فەرەنسی بەشێکی گرنگی ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە کە ئەمەریکییەکان لە عیراقدا بەجێی دەهێڵن و بۆ ئەمەش باشترین و نزیکترین پارتۆنێری هەرێمی کوردستانە کە فەرەنسا دەیەوێت گرەوی لەسەر بکات.
نۆ: هەموو ئەم هۆکارانە وادەکەن کە سەرۆك ماکرۆن بەو پەڕی رێزەوە لە بەردەم مارشی ئەی رەقیب و ئاڵای کوردستاندا رابووەستێت و وەك سەرۆک کۆماری یەکێك لە زلهێزەکانی جیهان سەردانی پایتەختی هەرێمی کوردستان بکات.

https://www.youtube.com/watch?v=_BOj3eDOVRM
خ.غ