د. عادل باخەوان

د. عادل باخەوان

ئێوارەیەکی رەش بۆ سەرۆك ماکرۆن

ئەمڕۆ خولی یەکەمی هەڵبژاردنی هەرێمەکانی فەرەنسا بەڕێوەچوو، یەکشەممەی داهاتووش خولی کۆتاییش بەڕێوەدەچێت.
 
وانەی یەکەم: فەرەنسییەکان زللةیەکی تووندیان لە سەرۆك ماکرۆندا و زۆربەی بەربژێرەکانی شکستیان هێنا، بەتایبەتی لە هەرێمی پاریسدا.
 
وانەی دووەم: مارین لۆپێن بە هەمان شێوەی سەرۆك ماکرۆن شکستی هێنا و بەشێوەیەکی زۆر بەرچاو دەنگی بەربژێرەکانی دابەزی.
 
وانەی سێیەم: گەڕانەوەی راست و چەپی نۆرماڵ بەشێوەیەکی بەرچاو، بەتایبەتی کەسایەتییەکی وەك گزاڤێ بێرترداند کە وەك رکابەرێکی بەهێزی ماکرۆن دەردەکەوێت بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ساڵی داهاتوو.
 
وانەی چوارەم: رێژەی دەنگنەدان لە ئاستێکی یەکجار بەرزدایە و دەگاتە 66%. ئەمەش هەڕەشەیەکی تووندە بۆ هەموو لایەکیان.
 
وانەی پێنجەم: عيراق و کوردستان دەبێت هەر لە ئێستاوە خۆیان بۆ هەموو سیناریۆکانی ساڵی داهاتوو ئامادە بکەن، چونکە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا کارایی راستەوخۆیان بەسەر عيراق و کوردستانەوە دەبێت.
 
*سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوە لە کاروباری عيراق لە فەرەنسا

Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan