وەرزش

هازارد دان بە هەڵەی خۆیدا دەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هازارد دان بە هەڵەی خۆیدا دەنێت
مەودا میدیا- سەباح خضر 

ئەستێرەی ریال مەدرید ئێدین هازارد ئامادەیی جەستەیی خۆی بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ پشتڕاستکردەوە.

ریال مەدرید رۆژی شەممەی داهاتوو لە شاری پاریس  لە ووڵاتی فەرەنسا رووبەڕووی یانەی لیڤەرپول دەبێتەوە لە یاری کۆتایی چامپیونسلیگ.

هازارد بە ریاڵ مەدریدی ووت: ئێستا هەموو شتێک باش بوو، ئامانجەکە ئەوە بوو کە کاتێکی پێویستم لەبەردەست بێت بۆ ئەوەی ئاگام لە خۆم بێت و پەلەم لێنەکەنەوە بۆ ئاستی راستەقینەی خۆم.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئازارد ئەوەی ئاشکراکردووە: من چەندین هەڵەم لە برینەکانی پێشوومدا کردووە و راهێنەرەکەش بەباشی لەوە تێگەیشتووە و لە ڕۆژی شەممەشەوە بە هەستێکی باشەوە دەچمە کۆتاییەوە بۆ ئەوەی هەموو هەوڵێکم بدەم و هیوادارم بتوانم ئاستی ڕاستی خۆم لەگەڵ تیپەکەم نیشان بدەم.

وتیشی: تیمێکی باش، بەڵام ئامانجمان بردنەوەی نازناوی 14یە، ئێمە کۆتایمان هەیە و دەبێت پێکەوە بین بۆ ئەوەی سەرکەوتن تۆماربکەین.

هازارد لە کۆتایی قسەکانیدا بەردەوامبوونی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی وەرزی داهاتوو پشتڕاستکردەوە و سانتیاگۆ بێرنابۆی بەجێنەهێشت و ئاماژەی بەوەدا کە گرێبەستەکەی تا ئێستا بۆ ماوەی دوو وەرز درێژکراوەتەوە و دەیهەوێت بۆ ئەو شتانەی بە درێسی  مێرێنگی لەدەستی داوە پێکبێنێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن