وەرزش

هالاند: پریمەرلیگ لە بۆندسلیگا جیاوازترە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هالاند: پریمەرلیگ لە بۆندسلیگا جیاوازترە
مەودا میدیا-سەباح خضر 

هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی ئێرلینگ هالاند خەونی خۆی بۆ بردنەوەی خولی چامپیۆنس لیگ دەربڕیوە.

هالاند لە لێدوانەکانی رۆژنامەی خۆری بەریتانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: دەمەوێت یاری و پاڵەوانێتییەکان بەدەست بخەم و سەرکەوتن بەدەست بهێنم و کاتێکی خۆشم هەبێت، من حەزم لە چامپیۆنس لیگە، پێویستە ئەوە بڵێم.

هەموو کەس ئەمە دەزانێت و بردنەوەی چامپیۆنس لیگ خەونێکی گەورەیە بۆ من.

هالاند زیاتر ناسراوە بە دانانی سروودی چامپیۆنس لیگ وەک زەنگ لەسەر تەلەفۆنەکەی.

ئەو هێرشبەرە نەرویجییە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ووتی: کاتێک هەموو بەیانیەک لە خەو هەڵدەستم، گوێ لەم گۆرانییە دەگرم. ئەمە خولی دڵخوازی منە، من هەمیشە حەزم لێی بوو.

هەموو یاریزانێک خەونی بە باشترین بوون بینی، بەڵام من بیر لەوە ناکەمەوە، تەنیا بیر لە هەنگاوی داهاتوو دەکەمەوە، هەوڵ دەدەم هەموو رۆژێک کەمێک باشتر بم. ئەمە گرنگە بۆ یارمەتیدانی تیمەکە، وە دواتر شتی تر دێن.

یاریکردن لە پریمەرلیگ کەمێک جیاوازە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەوان بەرزترن.

هاڵاند لە بەردەوامی قسەکانیدا نەیشاردەوە: پریمەرلیگ کەمێک ریتمی جەستەیی زیاتری هەیە ئه وه یەکی گه ورەیه و من له هه موو چرکەیەک چێژ دهبینم. من هەموو ژیانم سەیری ئەوەم دەکرد. ئێستا لێرە بوون بۆ من زۆر نایابە، من پێم خۆشە کە تیمی زۆر باش هەیە.

لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەیدا هالاند دەڵێت: هەموو یارییەک زۆر قورسە، وە تۆ هەرگیز نازانیت کە یاریەکە چۆن دەبێت. تیمی زۆر گەورە هەیە، وە ئەوەش شتێکە کە من خۆشم دەوێت.






Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن