سۆزان حەمەتاتە
گەمارۆی گەنم و ئەوروپای سەهۆڵبەندان
وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لە دەستپێشەخەریی هەناردەکردنی دانەوێڵە لە دەریای رەش دەکشێتەوە، بەوەش هاوشێوەی کەمبوونەوەی بڕی نەوت و غاز کە چاوەڕواندەکرێت بەهۆیەوە ئەوروپا بەهۆی سەختیی سەرماکەیەوە رەقهەڵبیت، بە هەمان شێوە ئاسایشیی خۆراک لەسەر ئاستی جیهان رووبەڕووی مەترسیی گەورە دەبێتەوە.
بیانووی رووسیا بەپێی بەیاننامەکەی بریتی بوو لە "ئۆکراینا لە شاری سیڤاستۆپۆلی دوورگەی کریمیا، هێرشی کردووەتە سەر کەشتییە سەربازیی و مەدەنییەکانی رووسیا، ئەو کەشتییانە بەشێکن لە قۆناغی دابینکردنی ئاسایش بۆ ئەو رێڕەوەی لە چوارچێوەی دەستپێشخەری گواستنەوەی دانەوێڵەدا دروستکراوە".
جۆزێپ بۆرێڵ، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەوروپا بۆ سیاسەتی دەرەوە و کاروباری ئاسایش لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێت "یەکێتیی ئەوروپا داوا لە رووسیا دەکات لەو بڕیارەی پاشگەزبێتەوە".
ئێستا دوو پرسی گرنگ و مەترسیدار بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و رووسیاوە هەیە، یەکەمیان گەمارۆی غازی رووسیایە بۆ سەر یەکێتیی ئەوروپا و ئەو وڵاتانە پشتیوانی دەکەن، کاریگەری ئەو بڕیارە وردە وردە و بە نزیکبوونەوە لە وەرزی زستان لەسەر ئەوروپا زیاتر دەردەکەوێت، راستییەکەی هەر لەئێستاشەوە دەرکەوتووە، تەنانەت هەندێک ئاماژە هەن زستانی ئەمساڵ، ئەگەر چارەسەرێک نەیەتە گۆڕێ، ئەوا ئەوروپا رەقدەبێتەوە یان سەرماوسۆڵە تەنگی پێهەڵدەچنێت.
دووەمیان گەمارۆی دانەوێڵەیە، ئەمەیان رەنگە لە یەکەمیان گرنگتر و کاریگەرتربێت، چونکە رووسیا و ئۆکرانیا بەشێکی زۆری گەنم و جۆ بۆ جیهان دابیندەکەن، بەشێوەیەک بە کۆڵەکەی بەردەستبوونی خۆراک بۆ بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان دادەنرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا شەڕی ئۆکرانیا و رووسیا پێی ناوەتە قۆناغێکی تووندترەوە دوای ئەوەی رووسیا چوار هەرێمی ئۆکرانیای لکاند بە وڵاتەکەیەوە، بە مەرسومێکی سەرۆکایەتی ڤلادیمیر زێلینسکی هەموو گفتوگۆ و دانووستانێکی لەگەڵ رووسیا رەتکردەوە تا هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە، بۆیە هیچ هیوایەک بەدیناکرێت وا زوو رووسیا و ئۆکرانیا بچنە پرۆسەی گفتوگۆوە و کۆتایی بە شەڕ بێنن، بەهۆی نزیکبوونەوەش لە وەرزی زستان شەڕەکە دەچێتە قوناغێکەوە کە هیوای چارەسەر کەمتردەبێتەوە.
کارتەکانی رووسیا بەتایبەت رێگریکردن لە گواستنەوەی دانەوێڵە روویەکی دژە مرۆیی هەیە، بەوپێیەی کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژیانی ملیۆنان خەڵک دەبێت کە پەیوەندییان بە شەڕی رووسیا و ئۆکرانیاوە نییە، بگرە هەر دژی شەڕیشن، لەلایەکی دیکەوە رووسیا بە کارەی یەکێک لە نێوەندگیرە نزیک و کاریگەرەکان لە خۆی دەتارێنێ کە ئەویش تورکیایە و تورکیاش ئەندازیاری واژۆکردنی دەستپێشخەریی گواستنەوەی دانەوێڵەیە.
ئەگەر رووسیا سووربێت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی و ئۆکرانیاش دەستپێشخەریی ئاشتەوایی رەتبکاتەوە، ئەوا برسێتی و سەرما تەنگ بە زۆرێک لە وڵاتان و بەتایبەت ئەوروپا هەڵدەچنێت، کارەساتی مرۆیی گەورە لە نزیکمانە.