کوردستانی

رێنمایی نوێ ئاڕاستەی مزگەوتەکان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێنمایی نوێ ئاڕاستەی مزگەوتەکان دەکرێت
مەودا میدیا-

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان بۆ مانگی رەمەزان رێنمایی تایبەت ئاڕاستەی مزگەوتەکان دەکەن.

شێخ ئیبراهیم به‌رزنجى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئیرشادى ئاینى له‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند "كۆمه‌ڵێك رێنمایی شه‌رعى و ئیدارمان ئاراسته‌ى مزگه‌وته‌كان كردووە کە دەبێت لە مانگی رەمەزاندا مزگەوتەکان پێوەی پابەندبن".

ئاماژەی بەوەکرد "ته‌نها مامۆستاى ئاینى مزگه‌وت و ته‌نها ئه‌و كه‌سه‌ى رێگه‌ پێدراوه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه‌وه‌ چالاكییه‌كانى ناو مزگه‌وت ده‌كات، هەروەها 10 شەوی كۆتایی مانگى ره‌مه‌زان له‌ كاتژمێر 12ى شه‌و تا نوێژى به‌یانى مزگه‌وته‌كان كراوه‌ ده‌بن".

وتیشی " پێویسته‌ 15 خوله‌ك دواى نوێژى عیشا نوێژى ته‌راویح ئه‌نجام بدرێت و ماوه‌كه‌ى دیاریكراو بێت و ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ش كه‌ به‌رنامه‌ى ئایینییان هه‌یه‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ ببه‌ن كه‌ شاره‌زاییان هه‌یه‌ و هه‌ر مه‌راسیمێك له‌ مزگه‌وته‌كان ئه‌نجام بدرێت ده‌بێت رەزامه‌ندى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى له‌سه‌ر بێت".

لەبارەی دیاریکردنی سەرفترە و زەکاتەوە شێخ ئیبراهیم دەڵێت "ئه‌و رێژه‌یەى ئه‌نجومه‌نى فه‌توا دیارى ده‌كات بۆ سه‌رفتره ‌و زه‌كات، پێویسته‌ كار به‌وه ‌بكرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن