هیوا محەمەد
گارە و ئاڤاشین سەر بە سلێمانی نین
هەریەک لە برادۆست، گارە، ئاڤاشین، زاب، سیدەکان، ئامێدی و زۆر جێگەی تر، بە ئاشکرا دەیان ئەشکەوت و پەناگەی پەکەکەی تێدایە و رۆژانە شەڕی بەرەییان هەیە لەگەڵ هێزەکانی تورکیا.
ئەگەر تورکیا بەپێی ئاماری ئەو کەسانەی لە رێگەی درۆنەوە دەیان کاتە مەبەست، پێی وابێت کە پەکەکە لە سلێمانی داڵدەدراون، ئەوا دەبێت ئەو راستییە بزانێت کە زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێل و جێگەیانەی ئەو دەیانکاتە ئامانج خەڵکی مەدەنین و دوور یان نزیک پەیوەندییان بە پەکەکەوە نییە، بەڵام خۆ ئەوانەی کە سەر بە پارێزگای و دهۆک و هەولێرن هەموویان راستەوخۆ چەکداری پەکەکەن و رووبەڕوو شەڕیان لەگەڵ دەکەن.
دەپرسم لە هاکان فیدانی بەرپرسی ئەمنی جاران و وەزیری دەرەوەی ئێستا، چەند سەرباز و میتی تورکی لە سنووری سلێمانی و ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کوژراون؟
لەوەی کە تەنها یەکێکیان لێرەوە نەکوژراوە، ئەی خێرە دوای ئەوەی بە وەزیری دەرەوەی عیراق دەڵێت: دەبێت پەکەکە بە تیرۆریست بناسێنن، دواتریش دەڵێت: ئەوان لە شنگال و مەخمور و قەندیل و سلێمانین؟
دیارە دەیانەوێت ئەمە بکەنە بیانوو و بۆ هێرشکردنە سەر سلێمانی و دەوروبەری و دووریش نییە هەر لەژێر ئەم بیانووەدا هێرشی زەمینی بکەن و بەشێک لەم سنووری دەسەڵاتەی یەکێتی داگیربکەن و بیکەنە دیاری لایەنێکی تر لەپای هاوکاریی کردنیان، بەمەش لە بەرژەوەندیی خۆیان بە تیرێک دوو نیشانە دەشکێنن.
دەبێت پەکەکە هەستیارانە هەنگاو بنێت و هیچ چالاکییەکی خۆی نەهێنێتە ئەم سنوورە و تەنانەت لە زنجیرە چیای قەندیلیش نەیهێنێتە ئەم بەشەوە، چونکە پیلانگێڕییەکە بە ئاشکرا دیارە و با پێکەوە رێگریی بکەین لە هاتنەدی. ئەگەر پێچەوانەی ئەمە بکەن، ئەوا ناڕاستەوخۆ ئاسانکاریی بۆ بەدیهاتنی خواست و ئامانج و پیلانی دوژمن دەکەن.
لە ئەگەری داگیرکردنی هەر بستێکی سنووری ژێر دەسەڵاتی یەکێتی، ئەوا هەموو ئەوانەی بیانوو دەدەن بەدەستەوە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ دەکەونە خزمەتی داگیرکەرانەوە.
پێویستە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، لەوانەی نەبەستراونەتەوە بە تورکیا و لقەکانیانەوە، هەرچی زووتر هەژموونی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ روونەدانی ئەو دۆخە، بەدەرکردنی بەیاننامەی ناڕازی و وادارکردنەوەی دوژمنان.
ئێستا پێشگیرییکردن باشتر و بێ قوربانیدانە تا ئەوەی بچینە سەنگەر و رووبەڕوو بینەوە و نەهامەتی و ماڵوێرانی روو بکاتە ئەم دەڤەرە.
پێویستە خەڵک هۆشیار بکرێتەوە لە مەترسیی هاتنی هێزی داگیرکەر، تا لە ئەگەری ئەمەدا خەڵکی سلێمانی و دەوروبەری بە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان و کەرکوکییەکانیشەوە، دەست بەستراو نەوەستن، هەستی داکۆکیکردنیان هەبێت لەم خاکە و قبووڵ نەکەن جارێکی تر پێی داگیرکەری تێ بکەوێت.
دەبێت تورکیاش ئەوە بزانێت هەنگاوی لەو چەشنە دەیخاتە زەلکاوەوە و تووشی زیانی ماڵی و گیانی گەورەی دەکات، ئێرە چۆن بەعسی سزادا و ئەوەی لە تاوانباران کەوتە دەستی خەڵک لەسێدارە دراو سوتێنرا، ئاواش رازی نابێت کەس بیر لە لەشکرکێشی بکاتەوە بۆ سەری.
بەهیوای ئەوەی پێچەوانەی ئەم بۆچوونەمان راست بێت و لەبری ئەوە گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێبکاتەوە و هیرشە درۆنییەکان رابگرێت و چیدی تورکیا تۆمەت نەخاتەبەر سلێمانی لە هیچی نەبوو.
خ.غ