ئابووری
به‌ڕێوه‌به‌رى سامانى ئاژه‌ڵ: له ئه‌مه‌ریكاش گۆشت گرانبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى سامانى ئاژه‌ڵ رایگه‌یاند، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى گۆشتى سور بابه‌تێكى جیهانییه و له ئه‌مه‌ریكاو وڵاتانی تریش نرخى گۆشت گرانبووه و گه‌یشتووه‌ته قه‌یران.
فیراس سدیق، به‌ڕێوه‌به‌رى سامانى ئاژه‌ڵ به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "گرانبوونى گۆشت ته‌نها له هه‌رێمى كوردستان نییه، بگره بابه‌تێكه چه‌ندین وڵاتى گه‌وره‌ى گرتووه‌ته‌وه له‌وانه ئه‌مه‌ریكاو وڵاتانى دراوسێ و چه‌ندین وڵاتى ئه‌وروپى".
باسى له‌وه‌شكرد "له ئه‌مه‌ریكا وشكه‌ساڵى دروستبووه و به‌هۆیه‌وه نرخى گۆشت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبووه و گه‌یشتووه‌ته حاڵه‌تى قه‌یران، له وڵاتانى دراوسێى عیراقیش قه‌یرانى گۆشتى سور هه‌یه و نرخه‌كه‌ى زۆر گرانبووه".
هه‌روه‌ها وتى "هۆكاری گرانبوونى گۆشت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه نرخى ئاژه‌ڵ بۆ یه‌ك سه‌ر 400 دۆلارى چووه‌ته‌سه‌ر، هه‌روه‌ها نرخى گواستنه‌وه به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى توركیا بۆ هه‌ر سه‌ر ئاژه‌ڵێك كه به وڵاته‌كه‌ى به‌شێوه‌ى ترانزێت بێته ناو خاكى هه‌رێم 145 دۆلارى خستوه‌ته‌سه‌ر".
وتیشى "كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین نرخى گۆشت له‌و نرخه‌ى ئێستا زیاتر گران نه‌بێت، هه‌روه‌ها چه‌ندین ئاسانكاریشمان بۆ بازرگانان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین ئاژه‌ڵ هاورده بكه‌ن و نرخه‌كه‌ى به‌رزنه‌بێته‌وه، داواشمانكردووه دۆلاریان به نرخى فه‌رمى بانكى ناوه‌ندى عیراق پێبدرێت".
ع،ه