کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دهۆك: ئامادەى هەموو هاوکاریی و پشتیوانییەکین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سهرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له پهیامێكیدا هاوخەمیی بۆ قوربانییانى دهۆك دهردهبڕێت كه ئهمڕۆ به هۆى لافاوهوه زیانمهندبوون و رایدهگهیهنێت، هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین و یەکێتیی ئامادەی هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکی خەڵکە سەربەرزەکەمانە.
دەقی پەیامەکە:
دڵمان لای خەڵکی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانە کە بەهۆی لافاوەوە زیانمەندبوون، بەتایبەت دهۆکی خۆشەویست.
پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری بەڕێزی سێ قوربانییەکەی ئەمڕۆی دهۆک دەکەین و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکی خەڵکە سەربەرزەکەمانە، سوپاس و پێزانینیش ئاڕاستەی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە ماندوونەناسانە لەم رۆژە سەختەدا لەخزمەت هاونیشتمانییاندا بوون.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پ ح ع