کوردستانی
كاوێز مەلا پەروێز: پارتی خەڵک وەک خزمەتکار دەبینێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
![كاوێز مەلا پەروێز: پارتی خەڵک وەک خزمەتکار دەبینێت](/uploads/article/thumbnail/42385/slider_dsc_5482-1400.jpg)
مەودا میدیا-
رۆژنامەنووسێکی کورد لەبارەی دۆخی حكومڕانی هەرێم لەلایەن مەسرور بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵاتەتی فەیسبوك پەیامێکی بڵاوکردەوە.
رۆژنامەنووس، كاوێز مەلا پەروێز رایگەیاند "پارتی نەک یەکێتی و حزبی تر وەک هاوبەش قبوڵ نییە، بەڵکو ئەو پارتیانەشی قبوڵ نییە، کە زوو بە زوو بەیعەتی بۆ نوێ ناکەنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پارتی یەک کورسیشی هەبێت مادام حکومەت لە هەولێرە شەریکی کوردی ناوێ شاگردی دەوێ، سەد کورسیشی هەبێ ئامادەیە لە بەغدا شاگردی بۆ سودانی یان هەر سەرۆک وەزیرانێکی تر بکات، جا رەیان کلدانی یان یوسف کیلابی بێت".
ئەوەشی خستەڕوو "روانگەی زاڵ لە ناو پارتی ئەوەیە حزبەکان وەک شاگرد، خەڵکیش وەک خزمەتکار ئەبینن، هەر بۆیە کێشەکان نەک چارە ناکرێن، کێشە دەدەنە دەم کێشەوە".
باسی لەوەشکردووە "پرسیارەکە ئەوەیە ئەگەر بڕیار بێت مەسروور بارزانی، حکومەت پێک بهێنێت، نێچیرڤان بارزانی وەک شەریک لە بەڕێوەبردن قبووڵ دەکات؟ تا هێزی تر وەک شەریک قبوڵ بکات؟
ب ح

بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/122/resized_resized_%D9%A7.png)
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)