گێتی
به‌فه‌رمى سزاكانى ئێران جێبه‌جێ كران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە یەکێتیی ئه‌وروپا دووپاتی کردەوە کە بە پابەندبوون بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سزاکانی بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێرانیان سەپاندەوە.
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى سەرۆکایەتی یەکێتیی ئەوروپا "پابەندبوون بە چالاکیی دژە ئێرانی، نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ژێر فشار و نفوزی ئەمه‌ریکا و ئه‌وروپا ئەنجامدرابوو، سزاکانی بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا سەپێندراوه".
باس له‌وه‌شكراوه "بانگەشەکانی سەبارەت بە پابەندنەبوونی ئێران بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015، ئەمڕۆ دووشه‌ممه، به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى سزاکانی بەسەر ئێران‌دا سەپاندەوە".
ئه‌و سزایانه لایه‌نى ئابوورى و بازرگانیی و بانك و كه‌سایه‌تییه‌كان و چه‌ندین لایه‌نى تر ده‌گرێته‌وه، به‌هۆیه‌وه له ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوو به‌هاى تمه‌ن به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیووه.
ع
بیروڕا



