گێتی
ئێران هۆشداریی دایه ئهمهریكا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
ئەندامێكى ئەنجومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامى ئێران رایگهیاند، کۆماری ئیسلامیی نیازپاکی خۆی به ئهمهریکا و ئه وروپا نیشاندا و ئیتر هیچ هۆکارێک بۆ چوونە ناو دانوستانی بێ ئاکام له ئارادا نییه.
سەردار موحسێن رەزایی، ئەندامی ئەنجومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام رایگهیاند "ئێمە نیشانمان دا کە بەڕاستی بەدوای کۆنتڕۆڵکردنی شەڕداین و رێگریمان لە بڵاوبوونەوەی کرد. تەنانەت زیاتر لە سەدا 30ى هێزمان بەکارنەهێنا، ئێستا دەبێت هێڵی سووری نوێ دیاریبکەین، دانوستان بە هەر شێوە و بە هەر نرخ و بەبێ مەرج قبووڵ ناکرێت".
وتیشى "هەر دانوستانێک دەبێت گریمانەیەکی روونی لەگەڵدا بێت، ئەگەر ئێمە بچینە ناو دانوستانەوە، نابێت لە هیچ بارودۆخێکدا ئامرازی سەربازیی لە دژی ئێران بەکاربهێنرێت، ئەگینا تۆڵە دەکەینەوە، نەک تەنها لەگەڵ ئیسرائیل، بەڵکو لەگەڵ ئامانجەکانی ئەمهریکاش لە ناوچەکەدا".
ئهوهشى خستهڕوو "دانوستان بۆ پێدانی دەرفەت یان بەهێزکردنی ئیسرائیل قبوڵکراو نییە، ئەگەر ئەمە رووبدات، هەر کە ئیسرائیل شەڕێکی دەستپێکرد، ئێمەش لەگەڵ ئەمهریکادا دەچینە ناو شەڕەوە".
ع
بیروڕا



