عیراقی
كه‌مپى هۆل بووه‌ته مه‌ترسیی له‌سه‌ر عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریی له په‌رله‌مانى عیراق هۆشداریی ده‌دات له‌وه‌ى كه‌مپى هۆل له رۆژئاواى كوردستان كه تایبه‌ته به چه‌كدارانى داعش مه‌ترسیی گه‌وره‌ى له‌سه‌ر عیراق دروستكردووه.
عەلی بەنداوی، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریی له په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند "مەترسییەکان كه‌مپى هۆل بره‌و زیادبوون ده‌چن و خه‌ریكه به‌شێوه‌یه‌كى فراوان دۆخه‌كه ئاڵۆز ده‌بێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەو کەمپە کە ئەندامانی داعشی و بنەماڵەکانیانی تێدا هەڕەشەیەکی راستەوخۆیه بۆ سەر ئاسایشی عیراق، ناوچەکە و جیهان، پێویسته به وریایی مامه‌ڵه بكرێت و هه‌رچى زووه رێكارى توند به‌رانبه‌رى بگیرێته‌به‌ر".
كه‌مپى هۆل له رۆژئاواى كوردستان له‌ژێر ده‌ستى هێزه‌كانى سوریا دیموكرات ناسراو به هه‌سه‌ده دایه و ته‌واوى كه‌مپه‌كه له چه‌كدارانى داعش و كه‌سوكار و منداڵه‌كانیان پێكدێت.
ع
بیروڕا



