گێتی
تره‌مپ كۆبوونه‌وه‌ى به سەرکردە سه‌ربازییه‌كان ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیارە رۆژی سێشەممە کۆبونەوەیه‌كى فراوانى به به‌شداریی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا لە بنکەیەکی هێزی دەریایی لە ویلایەتی ڤێرجینیا بەڕێوەبچێت و سه‌دان سه‌ركرده‌ى گه‌وره‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌شداریی تێداده‌كه‌ن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت "بەشداریی لە کۆبونەوەیەکی سەربازی بێوێنە ده‌كه‌م، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سەدان ژەنەراڵ و سەرکردەی سەربازی ئەمەریکا لە سەرانسەری جیهانەوە بانگهێشت کراون".
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستى ئه‌مه‌ریكى بڵاویكرده‌وه "نزیکەی 800 له ژەنەڕاڵ و دەریاوان لە سەرانسەری جیهان بانگهێشت کراون بۆ کۆبونەوەکەى رۆژى سێشه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تى تره‌مپ".
ئاژانسه نوسیویه‌تى "دڵەڕاوکێ و شپرزەبوون دروستبووه لە نێو ئەو ژەنەڕاڵ و دەریاوانانەی کە بۆ ئەو کۆبوونەوە بانگهێشتکراون".
ع
بیروڕا



