وەرزش
پشکنینی پزیشکی بۆ لێونێل میسی ئه‌نجامدرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- سه‌باح خدر
شه‌وی رابردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه میوانداری یانه‌ی ناپۆلی کرد له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی شازده‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا.
له‌و یارییه‌دا به‌رشه‌لۆنه توانی به ئه‌نجامی ( 3 - 1 ) سه‌رکه‌وتن تۆمار بکات و خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی هه‌شت.
له یارییه‌که‌دا لێونێل میسی له‌گه‌ڵ یاریزان کۆلیبالی به‌رگریکاری یانه‌ی ناپۆلی توشی پێکدادان بوو که دکتۆر هاته نێو یاریگاوه بۆ ئه‌و یاریزانه، به‌ڵام دواتر به‌رده‌وام بوو له یاریکردن هه‌تا خوله‌کی کۆتایی.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی ئه‌وه‌ی ئاشکراکردوه: میسی پشکنینی پزیشکی بۆ ئه‌نجامدراوه و هیچ کێشه‌یه‌کی نیه ته‌نها پێویستی به وه‌رگرتنی پشوو هه‌یه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ و دواتر ده‌توانێت به‌رانبه‌ر به یانه‌ی بایرن میونشن له قۆناغی هه‌شت یاری بکات.
رۆژی 14ی ئه‌م مانگه له شاری لیشبونه‌ی پرتوگال هه‌ردوو یانه‌ی بایرن میونشن و به‌رشه‌لۆنه رووبه‌ڕووی یه‌کترده‌بنه‌وه له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی بلیتی چوارگۆشه‌ی زێڕین.
هه‌مان رۆژنامه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: عوسمان دیمبلی فه‌ڕه‌نسی به ته‌واوی له پێکانه‌که‌ی چاکبۆته‌وه و ده‌توانێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی گه‌شتی ووڵاتی پرتوگال بکات.