کوردستانی
مەودا میدیا کاتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت "کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجومەن بەڕێوەدەچێت".
رابیحە حەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی سێشەممە 14ی کانونی دووەمی 2020 ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا بە سەرۆکایەتی بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجومەن".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی وتیشی "لە کۆبوونەوەی یەکەمی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لیژنەیەک پێکدەهێنرێت بۆ پێداچوونەوە بە پەیڕەوی ناوخۆ کە ماوەیەکی دیاریکراوی دەبێت، هەروەها دوای پێداچوونەوە ئامادەکاری پەیڕەوەکە دەهێنرێتەوە ناو ئەنجومەن و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و دەخرێتە دەنگدان بۆ ئەوەی پەیڕەوەکە دەنگی لەسەر بدرێت و جێگیر ببێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو پەیڕەوی ناوخۆ جێگیر نەبێت ناتوانین نە سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی و نە سکرتێری حزبەکە هەڵبژێرین".
جێگای ئاماژەیە، رۆژی 21ی کانونی یەکەمی 2019 یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دەست بەکارەکانی کۆنگرەی چوارەمی خۆی کرد و لە رۆژی یەکەمی کۆنگرەکەدا پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی پەسەندکرا و ئەنجومەنی باڵای سیاسی هەڵبژێردرا، هەروەها لە رۆژانی دواتری کۆنگرەدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ئەنجامدرا و 121 کەس وەک ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی هەڵبژێردران .