کوردستانی
هێڤیدار ئەحمەد: ئەگەر فراکسیۆنی پارتی بە تەنهاش بێت یاسای چاکسازی تێدەپەڕێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت پرۆژە یاسای چاکسازی دەسکەوتێکی زۆر زۆر گەورەیە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئاماژە بەوەدەکات ئەگەر فراکسیۆنی پارتی بەتەنهاش بێت یاسای چاکسازی تێدەپەڕێنێت.
هیڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "70%ی داهاتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچە دەڕوات بۆیە حکومەت بە جورئەتەوە دەست بۆ چاکسازی دەبات، بەپێ ئەم پرۆژە یاسایە حکومەت دەست بۆ ئەو پلە و وەزیفیانە دەبات کە بە ناهەق بەخشراون".
باس لەوەشدەکات "پڕۆژەیاساکە دادپەروەری تێدایە لە رووی دابەشکردن و پێدانی پلەی وەزیفیەوە و حکومەت بەڵێنی جێبەجێکردنی داوە"
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "پرۆژە یاسای چاکسازی دەسکەوتێکی زۆر زۆر گەورەیە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان".
هیڤیدار ئەحمەد وتی "یەکەمجارە پارتی زۆرینەی پەرلەمان پێکبهێنێت و ئەگەر فراکسیۆنی پارتی بەتەنهاش بێت پرۆژە یاسای چاکسازی تێدەپەڕێنێت".
سەبارەت بەناڕزایەتی هاوڵاتیان لە خانەنشینکردنی وەزیر و پەرلەمانتاران کە وتیشی "دەست بۆ خانەنشینکردنی پەرلەمانتاریش دەبرێت و کەمدەکرێتەوە سبەی ماوە بۆ گفتوگۆکردن".