کوردستانی
عادل عەبدولمەهدی و نێچیرڤان بارزانی چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی کاربەڕێکەری عیراق لە ھەولێر كۆبوونەوە و چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێکرد.
سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە "نێچیرڤان بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختیان كرده‌وه كه عیراق نه‌كرێته گۆڕه‌پانی ململانێی هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و رێزگرتن له سه‌روه‌ریی عیراق بێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئاڵۆزترنه‌بوونی زیاتری دۆخه‌كه و گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عیراقیش ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌مووان بێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی عیراق و لێكه‌وته‌كانی دوایین رووداو و پێشهاته‌كانی ده‌سپێكی ساڵی تازه له به‌غدا و گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و خۆپیشاندانه‌كانی عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دیالۆگی چاره‌سه‌ركردنیان تاوتوێ كرا".
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "گرنگی به‌رده‌وامی هاوكاری و پشتگیریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆردا و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و جموجوڵی تیرۆرستانی داعش له عیراق و به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق".
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو "لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جه‌ختیان له گرنگیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عیراق كرده‌وه".