کوردستانی
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان: سبەی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
زیاد جەبار، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە سبەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات".
سەبارەت بە دواکەوتنی مووچە وتی "وەزارەتی دارایی و ئابووری هۆکاری دواکەوتنی مووچەی بۆ پشووەکان و هەندێک هۆکاری دیکە گەڕاندووەتەوە".
بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەستی کەوتووە سبەی مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.