کوردستانی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەم کارە رای هاوڵاتیان وەردەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەم کارە رای هاوڵاتیان وەردەگرێت
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

وا بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی بکات، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە  لاپەڕەی تایبەتی  خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک راپرسیەک سەبارەت بە ئەوەی دانیشتنەکەی سبەی پەرلەمان راستەخۆ بگوازریتەوە یان نا.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنووسێت "پێتان باشە دانیشتنی پەرلەمان لەسەرچاکسازی راستەوخۆ پەخشبکریت یان داخراوبێت".

مانگی شووباتی ساڵی رابردوو پرۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە پەرلەمان پەسند کرا، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی لەبارەی کەمی مووچەی خانەنشینی فەرمانبەران و زۆری خانەنشینی پلەباڵاکان پرۆژەکە گەڕێندرایەوە بۆ حکومەت. دوای پەسەندکردنیشی لەلایەن حکومەت ئێستا لای سەرۆکایەتی پەرلەمانە بۆ پەسەندکردنی.

پێشتر دکتۆر رێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان کردووە بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (13)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان، لە رۆژی یەکشەممە 12ی کانونی دووەمی 2020 كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان