کوردستانی

له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا قه‌شه‌ی كڵێسای هه‌رمۆته‌ له‌ كۆیه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا قه‌شه‌ی كڵێسای هه‌رمۆته‌ له‌ كۆیه‌ گیانی له‌ده‌ستدا
مه‌ودا میدیا-

پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر_كۆیه‌ و له‌ نزیك بازگه‌ی تۆپزاوا به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه‌ قه‌شه‌ دنحا تۆما یوسف، قه‌شه‌ی كڵێسای هه‌رمۆته‌ له‌ كۆیه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

عه‌قید زاهیر محه‌مه‌د غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی كۆیه‌ به‌ مه‌ودای میدیای راگه‌یاند" پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای كۆیه‌_هه‌ولێر له‌ نزیك بازگه‌ی تۆپزاوای كۆیه‌ له‌ ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ته‌نكه‌رێكی سووته‌مه‌نی ته‌نكه‌ره‌كه‌ سوتاوه‌ و ئۆتۆمبیلێكی تایبه‌تیش گڕی گرتووه‌".

به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی كۆیه‌ وتی" هه‌ردوو شوفێره‌كه‌ به‌رێژه‌ی 100% سووتاون و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

عه‌قید زاهیر محه‌مه‌د غه‌فور وتیشی" كه‌مێك پێش ئێستا ناسنامه‌ی شوفێری ئۆتۆمبیله‌ تایبه‌ته‌كه‌ ئاشكرابوو قه‌شه‌ دنحا تۆما یوسف بووه‌ كه‌ قه‌شه‌ی كڵێسای هه‌رمۆته‌یه‌ له‌ كۆیه‌.
قه‌شه‌ دنحا تۆما یوسف
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان