کوردستانی

نهێنی رێککەوتنی گۆڕان و پارتی ئاشکرا دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنی رێککەوتنی گۆڕان و پارتی ئاشکرا دەبێت
مەودا میدیا- 

ئەندامێكی دەستلەکاركێشاوەی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە وتاریکیدا هۆکارەکانی نزیک بوونەوەی بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرادەکات و ئاماژە بەوەشدەکات رێکخەری‌ گشتی‌ و کوتلەکەى لە داخی‌ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان  لە پارتی‌ چوونە پێشەوە.

ساڵح ژاژڵەیی، ئەندامێكم دەستلەکاركێشاوەی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە وتاریکیدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک باس لە نزیکبوونەوەی گۆڕان لە پارتی دەکات بە ناونیشانی "سه‌ره‌تای‌ نزیک بوونه‌وه‌ له‌ پارتی" دەڵێت "عومەری سەید عەلی رێکخەری‌ گشتی‌ بزووتنەوەی گۆڕان و کوتلەکەى جارێک لە داخی‌ یەکێتی‌ لە پارتی‌ ئەچوونە پێشەوە و نەرمی‌ زۆریان ئەنواند".

ئاماژەی بەوەشکردووە "جارێکی‌ تر لە ترسی‌ یەکێتی‌ نەبادا ئەوان نەرمی‌ زۆر بنوێنن بەرانبەر پارتی‌ و گۆڕان پشتگوێ بخەن".

ژاژڵەیی زیاتر دەنووسیت و باس لە رێککەوتنی گۆڕان و پارتی دەکات دەڵێت "هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر دوو جڤاته‌که‌ش ده‌نگیان بدایه‌ که‌ به‌شداری‌ حکومه‌ت نه‌که‌ین، لیژنه‌ی‌ دانوستکار پێشوه‌خت له‌گه‌ڵ پارتی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ به‌شداریکردنی حکومه‌تیان بڕاندبۆوه‌".

 راشیگەیاندووە "لیژنه‌ی‌ دانوستکار  پێشوه‌خت له‌گه‌ڵ پارتی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێککه‌وتبون که‌ پۆستی‌ جێگری‌ سه‌رۆکی‌ هه‌رێم بۆ کاک مسته‌فا و پۆستی‌ جێگری‌ سه‌رۆکی‌ حکومه‌ت بۆ کارو باری‌ چاکسازی‌ بۆ مامۆستا جه‌لال بێت‌".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان