وەرزش
سه‌رجه‌م بڕیاره‌کانی ئه‌مڕۆی یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان بخوێنه‌ره‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودامیدیا - سه‌باح خدر
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11/1/2020 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆک و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌کانى، یه‌کێتى تۆپی پێی کوردستان کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌رکرد:
1- ره‌زامه‌ندى وه‌رگیرا، که یارییه‌کانى داهاتووى یانه‌ى ئاڵتون کۆپرى لە خولی پلەیەکی کوردستان له یاریگه‌ى یانه‌ى باباگوڕگوڕ له که‌رکووک ئه‌نجام ده‌درێت.
2- داوا له لێژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى (V.D) و نوێنه‌رى یانه‌ى سیروانى نوێ ده‌که‌ین، له کۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى یه‌کێتییه‌که‌مان رۆژى شه‌ممه 18/1/2020 له کاتژمێر 11:00 ـى به‌یانى له باره‌گه‌ى یه‌کێتى تۆپی پێی کوردستان ئاماده‌بن.
3- ئاگادارى سه‌رجه‌م یانه‌کان ده‌که‌ینه‌وه، له کاتى پێشکه‌شکردنى هه‌ر سکاڵایه‌ک یان په‌ڵپه‌ێک و روونکردنه‌وه‌یه‌ک، ته‌نیا له کاتى په‌سند کردنى له یه‌کێتى تۆپی پێی کوردستان، ده‌که‌وێته بوارى جێیه‌جێ کردن و کارى پێده‌کرێت.
4- خولى نایابى لاوانى کوردستان له رۆژى هه‌ینى 24/1/2020 ده‌ست پێده‌کاته‌وه.
5- بۆ له‌مه‌ودوا سه‌رجه‌م یارییه‌کانى خولى نایاب و پله‌یه‌ک و نایابى لاوانى کوردستان، له کاتژمێر 2:30 ـى ئێواره ئه‌نجام ده‌درێت.
6- یارییه‌کانى گه‌ڕى حه‌وته‌مى خولى پله‌یه‌کى کوردستان، له رۆژى چوارشه‌ممه 15/1/2020 ئه‌نجام ده‌درێت.
7- یارییه‌کانى گه‌ڕى دوازده‌یه‌مى خولى نایابى کوردستان، له رۆژانى پێنجشه‌ممه و هه‌ینى به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت:
پێنجشه‌ممه 16/1/2020
هه‌ندرێن × دهۆک
زاخۆ × برایه‌تى
ده‌ربه‌ندیخان × زێره‌ڤانى
پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر × پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى
هه‌ینى 17/1/2020
هه‌ولێر × نه‌ورۆز
سۆران × سیروانى نوێ
8- له یارى نێوان سه‌یدسادق و ئاڵتون کۆپرى له خولى پله‌یه‌کى کوردستان، به هۆى رووداو و کێشه و گرفته‌کانى یارییه‌که بڕیاردرا به:
• غه‌رامه‌کردنى یانه‌ى سه‌یدسادق به بڕى 150،000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به هۆى به‌کارهێنانى یارى ئاگرین و هه‌ڵدانى بۆ نێو یاریگه.
• راگرتنى یاریزانى یانه‌ى سه‌یدسادق (به‌ڕێز حه‌سه‌ن) ژماره 28 بۆ دوو یارى له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى کارته سووره‌که‌ى، واته سێ یارى.
• غه‌رامه‌کردنى یاریزانى ناوبراو به بڕى 250،000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
• بانگهێشت کردنى یاریزانى ناوبراو به ئاماده‌بوونى له کۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى یه‌کێتییه‌که‌مان، له رۆژى شه‌ممه 18/1/2020 له کاتژمێر 11:00 ـى به‌یانى.
9- له یارى نێوان کۆیه و چه‌مچه‌ماڵ له خولى پله‌یه‌کى کوردستان، به هۆى ته‌قه کردن له لایه‌ن هانده‌رێکى یانه‌ى کۆیه و، هه‌روه‌ها به‌کارهێنانى یارى ئاگرین له لایه‌ن هانده‌رانى یانه‌ى کۆیه‌ن بڕیاردرا به:
• غه‌رامه‌کردنى یانه‌ى کۆیه به بڕى 250،000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
• ئاگادارى کۆتایی بۆ یانه‌ى کۆیه، له ئه‌گه‌رى دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌م جۆره رووداوانه یارییه‌کانیان ده‌گواسترێته‌وه یاریگه‌ى یانه‌ى به‌رامبه‌ر.
10- ئاگادارى یانه‌ى زێره‌ڤانى ده‌که‌ینه‌وه، پێویسته له یارییه‌کانى داهاتوویان له سەرجەم تیپەکانیان، لە که‌ش و هه‌واى ناله‌بار، رۆژێک پێش یارى یاریگه‌ى یه‌ده‌گ دابین بکه‌ن.
11- به هۆى نه‌شیاوى یاریگه‌ى (شاهۆ حه‌مه فه‌ره‌ج) که تایبه‌ت به یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید، به نه‌بوونى ژوورى جلگۆڕینى یاریزانانى تیپى میوان و سه‌رپه‌رشتیارى یارى و ده‌سته‌ى ناوبژیوانان، بڕیاردرا به گواستنه‌وه‌ى یارییه‌کانى داهاتووى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید بۆ یاریگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید، تا ئاماده‌کردن و دابینکردنى سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانى یاریگه‌ى شاهۆ حه‌مه فه‌ره‌ج.
12- له یارى نێوان هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و رزگارى له خولى پله‌یه‌کى کوردستان، به هۆى په‌لاماردانى یاریده‌ده‌رى ناوبژیوان له لایه‌ن یه‌کێک له هانده‌ره‌کانى یانه‌ى رزگارى، بڕیاردرا به غه‌رامه‌کردنى یانه‌ى رزگارى به بڕى 250،000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
13- له به‌رده‌وامى لێکۆڵینه‌وه‌کان له رووداوه‌کانى یارى نێوان (جیهان و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى) له خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى کوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019 دواى گفتوگۆ و لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى کارگێرى یانه‌ى جیهان بڕیاردرا به:
• دابه‌زاندنى تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى جیهان بۆ ریزى یانه پله‌یه‌که‌کانى کوردستان.
• راگرتنى ته‌واوى ستافى هونه‌رى و سه‌رپه‌رشتیارى تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى جیهان بۆ ماوه‌ى یه‌ک ساڵ له رێکه‌وتى 11/1/2020 تا 11/1/2021 به‌شدارى پێنه‌کردنیان له ته‌واوى چالاکییه‌کانى یه‌کێتى تۆپی پێی کوردستان.
• راگرتنى سه‌رجه‌م ئه‌و یاریزانانه‌ى تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى جیهان، که ناویان له لیستى ناوى یاریزانان (کشوفات) نووسراوه بۆ وه‌رزى 2018/2019، بۆ ماوه‌ى یه‌ک ساڵ له رێکه‌وتى 11/1/2020 تا 11/1/2021.