کوردستانی

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان: به‌ڵێن ده‌ده‌ین سبه‌ینێ‌ ویژدانی خۆمان له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان ئاسووده‌ بكه‌ین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان: به‌ڵێن ده‌ده‌ین سبه‌ینێ‌ ویژدانی خۆمان له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان ئاسووده‌ بكه‌ین
مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تێبینی زۆریان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌ یاساكه‌دان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات به‌رنامه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه‌ سبه‌ینێ‌ له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان ویژدانی خۆیان ئاسوده‌ بكه‌ن.  

شاخه‌وان ره‌ئوف به‌گ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی گۆڕان به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند" خاوه‌ندارێتی پرۆژه‌ یاسای چاكسازی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌ رابردوو گۆڕان هه‌موو ئاماده‌ سازییه‌كی كردووه‌ بۆ چاكسازی له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆیه‌ به‌لامانه‌وه‌ گرنگه‌ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان تێپه‌ڕێت".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان وتی" وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان تێبینیمان له‌سه‌ر هه‌ندێك مادده‌ و بڕگه‌ هه‌یه‌ له‌ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی به‌تایبه‌تی مادده‌ی 2 كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ موچه‌ و ئیمتیازانی كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها تێبینیمان له‌سه‌ر موچه‌ی پله‌ باڵاكان و پله‌ تایبه‌ته‌كان هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نین موچه‌یه‌كی زۆر بۆ پله‌ باڵاكان هه‌بێت، ده‌بێت جیاوازی موچه‌ زۆر كه‌م بێت له‌نێوان چین و توێژه‌كانی موچه‌ خۆران بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری به‌دی بێت.

شاخه‌وان ره‌ئوف به‌گ وتیشی" ئێمه‌ بۆ سبه‌ینێ‌ وه‌كو فراكسیۆنی گۆڕان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردووه‌ و قسه‌ و بۆچوونی خۆمان ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بچه‌سپێت ویژدانی خۆمان ئاسووده‌ ده‌كه‌ین له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان".  
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان