کوردستانی
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ: ده‌نگ به پرۆژه یاسای چاكسازی ناده‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌نگ به پرۆژه یاسای چاكسازی ناده‌ن ئه‌گه‌ر تێبینی و سه‌ره‌نجه‌كانیان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت.
عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند" پێشتر له‌ڕێی ئه‌ندامی فراكسیۆنه‌كه‌مان له لیژنه‌ی یاسایی و دارایی، سه‌ره‌نج و تێبینییه‌كانی خۆمان له سه‌ر بڕگه و مادده‌كانی پرۆژه یاسای چاكسازی خستووه‌ته روو، به‌ڵام به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراون".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان وتی" داوامانكردووه موچه‌ی خانه‌نشینی له 400 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت، هه‌روه‌ها له ڕێی حساب بانكییه‌كه‌وه چاره‌نووسی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دیاری بكرێت، سه‌ره‌نجێكی ترمان له‌سه‌ر موچه‌ی پله باڵاكانه كه نابێت زۆر جیاوازی هه‌بێت له‌گه‌ڵ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی، هیچ كام له‌سه‌ره‌نجه‌كانمان وه‌رنه‌گیراوه".
عه‌بدولستار مه‌جید، وتیشی" ده‌رفه‌تێك كه ماوه له‌به‌ر ده‌ستدا ئه‌وه‌یه سبه‌ینێ له‌كاتی گفتوگۆی پرۆژه یاساكه‌دا تێبینی و سه‌ره‌نجه‌كانی خۆمان ده‌خه‌ینه‌وه روو، ئه‌گه‌ر ئه‌و تێبینی و سه‌ره‌نجانه‌ی هه‌مان خرانه ناو پرۆژه یاساكه، ده‌نگی پێده‌ده‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه پرۆژه یاساكه تێپه‌ڕێنرا ده‌نگی پێناده‌ین".