وەرزش
ئۆلاس لەسەر رۆشتنی دیپای بۆ بەرشەلۆنە چی وت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خدر
میشیل ئۆلاسی سەرۆکی یانەی لیۆنی فەڕەنسی لەسەر چوونی دیپای هێرشبەری یانەکەی بۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هاتە دەنگ.
لە چەند رۆژی رابردوودا هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە یانەی بەرشەلۆنە و لیۆن گەیشتونەتە رێکەوتی کۆتایی لەسەر گواستنەوەی دیپای.
گواستنەوەی دیپای بۆ یانەی بەرشەلۆنە وەکو شوێنگرەوەی لویس سوارێز دەکرا. کە رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەوەیان درکاند کە ئەو یاریزانە ئۆرۆگواییە یانەکە بەجێدەهێڵێت.
ئۆلاس لەسەر پێگەی تویتەری تایبەت بە خۆی ئەوەی خستۆتەڕوو کە لە رۆژی یەکشەممەی رابردوو سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە پەیوەندی پێوە کردم و پێی راگەیاندم کە ناتوانین دیپای بکرێن ئەویش بەهۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە یانەکەمانی تووشی کێشەی دارایی کردۆتەوە.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەوەی درکاندبوو کە گواستنەوەی دیپای بۆ یانەی بەرشەلۆنە بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ تێدەچێت.