نەرمین عوسمان
ئاژانسی هەواڵگریی نیشتمانیی یەکگرتوو، پێویستییەکی حەتمییە
نەبوونی ئاژانسێکی هەواڵگریی نیشتمانیی یەکگرتوو، مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییمان. لە هەرێمی کوردستان، ئاژانسێکی هەواڵگریی یەکگرتوو بوونی نییە. بەڵێ دوو دەزگا هەن و هەریەکەیان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە سەر بە پارتە سیاسییە باڵادەستەکانن و هەر لایەنەش بودجەى تایبەت بە خۆیان بۆ تەرخان کراوە.
چەندین هەوڵ و بڕیار هەبوون بۆ یەکگرتنەوە و دروستکردنی ئەنجومەنێکی سەرتاسەری، بەڵام هەوڵەکان لەباربران و نەگەیشتنە ئەنجام بەهەمان شێوەی هێزی پێشمەرگە، کە بەهەمان دەرد برا و یەکگرتنەوەیان بێئومێدیی پێوە دیارە.
ئاژانسی هەواڵگریی نیشتمانیی، لە هەموو قۆناغە مێژووییەکاندا بایەخی خۆی هەیە و پێویستە بوونی هەبێ. مێژووی وڵاتان دەریخستووە هاوشانى هەموو دەزگا گرنگەکانى تری دەوڵەت، ئەمیش بایەخ و گرنگیی هەیە و هیچی لە هێزی سەربازیی کەمتر نییە و بگرە لە هەندێ رووەوە کاریگەرتریشە.
ئەگەر سەیری مێژووی جەنگەکان بکەین لە سەرتاسەری جیهان، یاخود شەڕی ساردی نێوان وڵاتە گەورەکان، بۆ سەرکەوتن و شکستپێهێنانى پیلانی وڵاتی بەرانبەر و دەستکەوتنى زانیاری، پشتیان بەو جۆرە دەزگایانە بەستووە.
هۆکاری سەرەکی یەکنەگرتنەوەى ئەو دوو دەزگایە و دروستنەکردنی دەزگایەکی یەکگرتووی نیشتمانیی، وەک هەموو پرسە گرنگەکانى تر؛ دەگەڕێتەوە بۆ زاڵبوونی بەرژەوەندی حزبی بەسەر پرسی نەتەوایەتی و نەبوونی پرۆژەیەکی نەتەوەیی و بزووتنەوەیەکی ناسیۆنالیزمیی هەمەلایەنە. تاکوو ئێستاش عەقڵیەتی شاخ زاڵە بەسەر عەقڵیەتی دەوڵەتداری و حکومداریدا. لەجیاتی دروستکردنی دەزگایەکی یەکگرتووی نیشتمانیی کە لە خزمەتی دۆزی گەلەکەماندا بێت بەگشتی، حزبەکان ئەو دەزگا هەوڵگرییانە بۆ شکاندنی یەکتر و بەلاڕێدابردنی بۆچوونە دروستەکان و شێواندنی شیرازەی کۆمەڵایەتی بەکاردەهێنن.
گەر ئەگەری ئەوە لەئارادایە رۆژێ لە رۆژان سەربەخۆ بین؛ ئەوا دەبێ دەزگا و دامەزراوەکان لەسەر بنەمای نیشتمانیبوون دابمەزرێن، نەک دروشمی قەبە، قسەی زل سوودی نییە، کردەوە مەرجی سەرەکییە و هەنگاونانە بۆ دروستکردنی ئەو دەزگا گرنگانە بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە.
تا ئەو کاتەى دەزگای هەواڵگریی یەکگرتوومان دەبێت، ئاسایشی هەرێمەکەمان ناجێگیر دەبێت و لەو بۆشاییە ئەمنییەدا دەبین کە ئەندامانى هەواڵگریی وڵاتان و لایەنە نەیارەکانى دزە دەکەنە ناومان و هەر رۆژە و ناوچەیەک و کەسایەتییەک
بەرمووشەک دەدەن.
ئەو دەوڵەتانەى لە مێژووی دوور و نزیکدا دروست بوون، بەهۆی بنیاتنانى دەزگا و دامەزراوە گرنگەکانیان بەشێوازێکی دروست توانیویانە شوێن و مانی خۆیان مسۆگەر بکەن و بمێننەوە و بەرگەی پیلانی نەیارەکانیان بگرن و تەنانەت گورزیشیان لێ بدەن.
ئەرکی ئاژانسی هەواڵگریی یەکگرتووی کوردستان، لە سەروو هەموو پرسێکەوە؛ پارێزگارییە لە قەوارەی هەرێم، دەنا ئێمە خاوەنی پرۆژەى ئەتۆمی و توێژینەوەی دەگمەن و کارگەی چەکی کۆکوژ و تەنانەت چەکی بچووکیش نین، تا ترسمان هەبێ زانیارییەکانمان دزە بکەن. سەبارەت بە زانیارییەکانیش دەربارەی کانزاکان بە نەوتیشەوە؛ ئەوا بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و خێرەومەندی خۆمان، دەستمان واڵایە و زانراون.
لە جیهانی پێشکەوتوو، دەوڵەتان یەک دەزگای هەواڵگرییان هەیە و لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانى وڵاتدایە بە هەموو جومگەکانییەوە، ئەی باشە ئێمە لەو هەرێمە بچووکەدا دووانمان بۆ چییە!؟