وەرزش
نیمار پیرۆزبایی لە سوارێز دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
نیماری بەرازیلی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی پیرۆزبایی لە لویس سواریزی ئۆرۆگوای و هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات.
نیمار مەبەستی پیرۆزبایی کردنەکەی بۆ سوارێز ئەوەبوو کە شەوی رابردوو توانی نازناوی لالیگا بۆ یانەکەی بەدەست بهنێێت.
لە کۆتا هەفتەی خولی ئیسپانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەرانبەر بە یانەی ڤالادولید یاریکرد و توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک سەرکەوتن تۆمار بکەن.
لەو یارییەدا سوارێز توانی گۆڵی دووەم و بردنەوە تۆمار بکات.
نیمار لە ئینستاگرامی تایبەت وێنەیەکی خۆی و سوارێزی بڵاوکردۆتەوە و نوسیویەتی :ئافەرین سواریز، من زۆر دڵخۆشم چونکە تۆ شایانی ئەوەیت تۆ پاڵەوانیت.
لویس سوارێز بۆ جاری پێنجەم لە ژیانی وەرزشی زۆیدا توانیویەتی نازناوی لالیگا بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەمجارەیان لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بوو.