وەرزش
یانەیەکی گەورە داوای مارسیلۆ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
تا دێت دەنگۆکان گەرمتر دەبن سەبارەت بە رۆشتنی مارسیلۆی بەرازیلی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەوە دەخەنەڕوو :کە مارسیلۆی بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی شاهانە لە لایەن یانەی فەنەربەخچەی تورکیەوە داوا دەکرێت.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەوەی راگەیاندووە :مارسیلۆ لەم وەرزەدا لە پێکهاتەی یانەی شاهانەدا کەم دەرکەوتووە، بە تایبەتی دوای یاریکردنی میندی لە شوێنی ئەو.
هەمان رۆژنامە ئەوەشی دەرخستووە :مارسیلۆ دەبێت بە دوای یانەی داهاتوودا بگەڕێت، جگە لەوەش مووچەی ساڵانەی ئەو یاریزانە لە یانەکە زۆرە.
لە لایەکی دیکەشەوە مارسیلۆ گرێبەستی لەگەڵ یانەی شاهانە هەتا ساڵی 2022 هەیە و ریاڵ مەدریدیش ناتوانێت ناچاری بکات کە یانەکە بەجێبهێڵێت، مەگەر باقی مووچەکەی پێبدات کە نزیکەی 12 ملیۆن یۆرۆیە.