سۆزان حەمەتاتە
هەڵبژاردن و گۆڕانكارییەكانی دوای ئەنجامدانی
تا لە هەڵبژاردنەكان نزیكتر ببینەوە، دۆخی ئاڵۆزی عیراق خراپتر و ئاڵۆزتر دەبێت، شەڕ و ململانێی لایەنەكانی نێودەوڵەتی و دەوروبەر، ناوخۆیی لەسەر ئاستی حزبەكان و نەتەوە و تەنانەت مەزهەبەكانیش رێگە خۆشكەرن بۆ خراپتربوونی بارودۆخەكە.
لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چەند دانەیەكیانی لێدەربكەیت، ئەگینا زۆرینەیان پڕن لە كێشە، كێشەكان دەرئەنجامی نەبوونی جیهانبینییەكی دیموكراسییە بۆ شێوازی بەڕێوەبردن، بگرە پێچەوانەی ئەمە هەوڵی دووركەوتنەوە لە دیموكراسی و كەمتركردنەوەی پانتاییەكانی ئازادیی دەدەن، ئەمە ئەو خاڵەیە تیایدا یان بەهۆیەوە ئاڵۆزییەكان زیاتر دەبن.
لە عیراقی دوای پرۆسەی ئازادی، شەڕی مێژوو زیندووبووەوە، شیعەكان كەوا كوشتەی مێژووبوون و هەوڵیاندا ئەزموونی سوننەكان دووبارە بكەنەوە، كردیان و زیانی زۆریشیانكرد ئەگەرچی تاوەكو ئێستا لە لوتكەی حوكمڕانی عیراقدان.
شیعەكان هەڵپەی دەسەڵات تووشی زۆر هەڵەی كردن، سوننەكان كاردانەوەیان نەرێنی بوو، بەشێكیان پەنایان بۆ پەڕگیری و بەشێكیان هەڵبژاردنەكانیان بایكۆت كرد، ئەوە دەرفەتی دایە شیعەكان لە دوو رووەوە:
یەكەم: بایكۆتی سوننەكان بووە هۆی ئەوەی شیعەكان زۆرینەی دەنگەكانی پەرلەمان بەدەستبهێنن و ئەوەش بكەنە بنەمایەك بۆ دەرچوواندنی چەندین یاسا لە بەرژەوەندیی خۆیان.
دووەم: سوننەی پەڕگیر ئەو دەرفەتەیشی دایە شیعەكان بەناوی لەناوبردنی تیرۆرەوە سوننەكان بچەوسێننەوە و ناوچەكانیشیان وەكو سەربازگە لێبكەن.
هاتنی داعش دۆخەكەی لە سوننەكان ئاڵۆزتركرد، ناوچەكانیان هەم بەهۆی داعش و هەمیش بەهۆی میلیشیا شیعەكانەوە وێرانتربوو، لە دۆخی لەو شێوەیەدا سوننەكان دۆشداماوترن لەوەی بتوانن باری لاسەنگی مێژووی دوای ئازادیی عیراقیان راستبكەنەوە.
عیراقی ئێستا كە چەند مانگێكی كەمی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە ماوە و دڵنیایی ئەوەش نییە كە ئەنجامدەدرێ یان چاوەڕوانی چارەنووسێكی نادیارە، سەرەڕای بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ ئەنجامدانی كەچی سێ ئاراستە بەرانبەر ئەو هەڵبژاردنە هەیە:
یەكەم: بەپلەی یەكەم رەوتی سەدر و چەند لایەنێكی دیكە پشتیوانی و پێداگیری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكەن. كوتلەی دەوڵەتی یاسا زۆر سوور نییە لەسەر ئەنجامدانی، لایەنە شیعەكانی دیكەش رۆژانە هەڵوێستیان دەگۆڕن.
دووەم: لایەنەكانی كوردستان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەن، بەڵام زۆریش دڵیان پێیخۆش نییە بەتایبەت حزبە بچووكەكان ئاسان نییە كورسی بەدەستبهێننەوە.
سێیەم: نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمەریكا سوورن لەسەر ئەنجامدان و چاودێریكردنی و ئێرانیش زۆری لا باش نییە، چونكە لە نەخشەی دوای هەڵبژاردنەكان و پێكهێنانی حكومەت دەترسێت.
هەرچی پەیوەندیی بە دۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنییەوە هەیە هاوكار نین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵبژاردنەكان بەهۆی دابەشبوونی سیاسی لەسەر ئاستی ناوخۆ، لەسەر ئاستی دەوروبەر و جیهانی كاریگەرییەكان دابەشبوون بۆیە گۆڕانكارییەكان باوەڕناكرێت ئەوەندەبن گۆڕانكاریی ریشەیی سیاسی بهێنێتەدی.